وەزارەتى
تەندروستى عێراق، راپۆرتى رۆژانەى پەتاى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و ژمارەى
تووشبووان زیادیکرد.
بەپێى راپۆرتەکە، لە ٢٤
کاتژمێرى رابردوودا ٣ هەزار و ٣٤٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى
رابردوودا ٧٠ هەڵگرى ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش زیاترە لە رۆژانى
رابردوو.
هاوکات هەزار و ٨٨٨ هەڵگرى ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەراورد بە
راگەیەندراوەکانى چەند رۆژى رابردوو، تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا زیادیانکردوە و
چاکبوونەوەش کەمیکردووە.
بەپێى راپۆرتى دوێنێ پێنجشەممە، دوو هەزار و ٩٦٣ کەس
تووشى کۆرۆنا بوو بوون و ٦٨ هەڵگریش گیانیان لەدەستدابوو، هاوکات دوو هەزار و ٨٥
هەڵگرى ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
5186 جار خوێندراوەتەوە