ئه‌و موسڵمانانه‌ی روویان له مەککەى پیرۆز كرد، دوای ته‌وافكردنی
كه‌عبه بوونه حاجی.
موسڵمانان
دوێنێ چوونه كێوی عه‌ره‌فه و وه‌قفه‌ی عه‌ره‌فه‌یان کرد كه گرنگترین وێستگه‌ی
رێوڕه‌سمی حه‌جه، ئێواره‌ی دوێنێش چوونه موزده‌لیفه، به‌ره‌به‌یان بەپێ چوونه
جه‌مه‌رات له مینا و له‌وێ شه‌یتانیان ره‌جم كرد.
دواتر
چوونه كه‌عبه و ته‌وافیان كرد پاشان سڵاواتیان لێ دا، ئینجا ڕیشیان تاشی و جلوبه‌رگیان
گۆڕی.
وه‌زاره‌تی
حه‌ج و عه‌مره‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌مساڵ په‌رستشی
حه‌ج به جۆرێك سنووردار ده‌كه‌ن كه ته‌نیا هاوڵاتییانی سعودی د و ئەو بیانیانەى
لەو وڵاتە نیشتەجێن دە‌توانن حه‌ج بکەن.
به‌م هۆیه‌یشه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه حاجی له نزیكه‌ی
دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌سه‌وه كه‌مبوونه‌وه بۆ ١٠ هه‌زار كه‌س.
558 جار خوێندراوەتەوە