کۆرۆنا بوو بەخێر بۆ ئەمازۆن

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 31/07/2020
هەمەڕەنگ
+
-

کۆمپانیاى ئەمازۆن ئاشکرایکرد، لەو کاتەوەى دامەزراوە کە ٢٦ ساڵە هیچ کاتێک هێندەى ئێستا قازانجى نەکردووە، ئەوەش بەهۆى فرۆشتنى کاڵاکانى لەڕێى ئینتەرنێتەوە.

بەهۆى رێکارەکانى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆناوە بازاڕەکان داخراون، بەڵام کۆمپانیاى ئەمازۆن لەم مانگانەى دواییدا ١٧٥ هەزار کەسى دامەزراندووە و خواست لەسەر خزمەتگوزارییەکانى بەتەواوەتى بەرز بوەتەوە.

ئەمازۆن لەگەڵ بڵاوبونەوەى کۆرۆناوە چوار ملیار دۆلارى بۆ خۆپارێزى کارمەندەکانى خەرجکرد، بەڵام لەم مانگانەى دواییدا پێنج ملیار و٢٠٠ ملیۆن دۆلارى قازانج کرد.

لە مانگى سێ تا مانگى شەش، فرۆشنى کاڵاکان لە ئینتەرنێتەوە بۆ سەدا ٤٨ بەرزبوەتەوە و بەبڕى ٤٥ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەک فرۆشراوە.

کۆمپانیاکە پێشبینى کردووە، لە مانگى شەش بۆ نۆ بەبڕى ٨٧ و ٩٣ ملیار دۆلار کاڵا بفرۆشێت، شیکەرەوان پێشبینیان ئەمازۆن کردووە ٨٦ ملیار و ٣٤ ملیۆن دۆلار قازانج بکات.

1186 جار خوێندراوەتەوە