جەژنی قوربان وەك بۆنەیەكی ئایینی، هاوشێوەی بۆنە ئایینییەكانی
تر، چەندین نەریت و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، لە جەژنی قورباندا جگە لە دابونەریتە
كۆمەڵایەتییەكان، قوربانیكردنی هاوڵاتییان لەو چوار ڕۆژەی جەژن، یەكێكە لەو نەریتە
ئایینییانەی كە ساڵانە لەو ڕۆژەدا ئەنجام دەدرێت.
دوو جەژن لەساڵێكدا دەبێتە دیارترین و باوترین جەژنی
موسوڵمانان، لە هەرێمی كوردستانیش هاوڵاتییان پێشوازیی گەرم لەو جەژنە دەكەن، هەرچەندە
ئەمساڵ هاوشێوەى جەژنى رەمەزان؛ بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و جێبەجێ کردنى رێنماییە
تەندروستیەکان و خۆپارێزى لە ڤایرۆسەکە، داواکراوە هاوڵاتیان لە سەردانیکردن و
هاتوچۆ و دروستکردنى قەرەباڵغى دوربکەونەوە.
لە ساڵانى رابردودا، مسوڵمانان لە وڵاتانی جیهان، بە ئەنجامدانی
نوێژی جەژن و قوربانیكردن، پێشوازییان لە جەژنی قوربان دەكرد.
ئەنجامدانی قوربانیی، دوەمین رێوڕەسمی جەژنی قوربانە لە
دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن، ئەم رێوڕەسمە كە بریتییە لە سەربڕینی ئاژەڵ و بەخشینەوەی
گۆشتەكەی، جگەلەوەی لە رووی ئاینیەوە وەك سونەتی جەژنی قوربان لێی دەڕوانرێت،
هاوكات تایبەتمەندییەكی جەژنی قوربانیشە.
628 جار خوێندراوەتەوە