وەزارەتى تەندروستى عێراق، راپۆرتى رۆژانەى پەتاى کۆرۆناى راگەیاند.
بەپێى راپۆرتەکە، دوو هەزار و ٩٦٣ کەس تووشى کۆرۆنا بوون.
لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٦٨ هەڵگرى ڤایرۆسەکە
گیانیان لەدەستداوە.
کۆى گشتى مردوان بە کۆرۆنا لە سەرتاسەرى عێراق گەیشتوەتە چوار هەزار و ٦٧١
کەس.
هاوکات دوو هەزار و ٨٥ هەڵگرى ڤایرۆسەکە
چاکبوونەتەوە.
بەراورد بە راگەیەندراوەکانى پێشتر دوو رۆژە مردن بە کۆرۆنا کەمیکردووە.
667 جار خوێندراوەتەوە