ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 17 ملیۆنی تێپەڕاند و زیاتر لە 10 ملیۆن
و نیویش چاکبونەتەوە.
بەپێی ئامارە جیهانیەکان زیاتر لە 666 هەزار کەس لە جیهاندا بە کۆرۆنا
گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەی لە ئەمریکایە.
بەپێی رێزبەندی وڵاتان ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە بە زیاتر لە 4 ملیۆن
توشبوو و دوای ئەویش بەڕازیل دێت بە دووملیۆن و نیو و دواتریش هیندستان بە ملیۆن و
نیوێک توشبوو.
بەپێی رێزبەندیکە عێراق لە پلەی 21 وڵاتاندا دێت و تا ئێستا زیاتر لە 118
هەزار توشبوو و 4600 گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
505 جار خوێندراوەتەوە