ژنێکی ئەڵمانی لە بەغدا رفێندرا

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 21/07/2020
عێراق
+
-

شەوی ڕابردوو لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ژنێکی ئەڵمانی لە بەغدای پایتەخت رفێندرا و تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.

 

عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، لە رفاندنی ئەو ژنەدا دوو ئۆتۆمبیل بەکارهاتووە و کاتژمێری نۆی شەو کارەکەیان ئەنجاداوە.

 

بەپێی زانیارییەکان ژنەکە ناوی( هیلا میڤس)ە و لە بەشی کلتوری پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی لە بەغدا کاریکردوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە لە نزیک پەیمانگاکەی لە شەقامی ئەبونەواسی بەغدا رفێندراوە.

 

ئەو ژنە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە بەغدا دەژی تا ئێستا لایەنە ئەمنیەکان و باڵێۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا هیچ سەرداوێکیان لەسەر رفاندنی دەستنەکەوتووە.

653 جار خوێندراوەتەوە