ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە توێژەرانی بەریتانیا لە توێژینەوەیەکدا
لە رێگەی نیشانەکانەوە، شەش جۆری جیاوازی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دیاریکرد کە
هەریەکەیان نیشانەی جیاوازیان هەیە.
جۆری یەکەم بریتیە لە بونی هەڵامەت
بەبێ بونی تا، بەڵام سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و کۆکە و هەوکردنی قورگ و
گۆڕانی دەنگ ولەدەستدانی ئارەزوی خواردنی هەیە.
جۆری دووەم هاوشێوەی هەڵامەتە لەگەڵ
بونی تا و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و هەوکردنی قۆرگ و گۆڕانی دەنگ و لە دەستدانی
ئارەزوی خواردن.
جۆری سێهەم بریتییە لە کێشەی کۆئەندامی
هەرس کە سەر ئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و لەدەستدانی ئارەزوی خواردن و سکچون
و ئازاری قورگ و ئازاری سنگی لەگەڵە بەڵام بەبێ کۆکە و هەڵامەت.
جۆری چوارەم بریتییە لە شەکت بون و لەدەستدانی
هەستی بۆنکردن و کۆکە و تا و گۆڕانی دەنگ و ئازاری سنگ.
جۆری پێنجەم سەرئیشە و لەدەستدانی
هەستی بۆنکردن و نەمانی ئارەزوی خواردن و کۆکە وتا و گۆڕان دەنگ و هەوکردنی قۆڕگ و ئازاری سنگ و شەکەتی ئازاری ماسولکەی
دەبێت.
جۆری شەشەم ئازاری ناوسک و بۆری
هەناسە و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و نەمانی ئارەزوی خواردن و تا و کۆکە گۆڕانی
دەنگ و ئازاری سنگ و شەکەتی و ئازاری ماسولکە و هەناسەتەنگی و سکچونی دەبێت.
بەپێی توێژینەوەکە، جۆرەکانی چوارەم
و پێنجەم و شەشەم پێویستیان بە نەخۆشخانەیە و دۆخیان ناجێگیر و خراپ دەبێت.
2319 جار خوێندراوەتەوە