یەکەمین پێکوتەی کۆرۆنا لە ئەمەریکا ئامادەکراوە بۆ دوایین تاقیکردنەوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 15/07/2020
جیهان
+
-

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەدا یەکەمین پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تاقیکراوەتەوە، دەرکەوتووە بەرگری لەشی توشبووەکە بەهێز دەکات، لە ئێستادا ئامادە دەکرێت بۆ دوایین تاقیکردنەوە.

 

 
ئانتۆنی فاوچی پسپۆڕی باڵای حکومەتی ئەمەریکا بۆ نەخۆشیە گواستراوەکان رایگەیاندووە،پێکوتەکە لە سەنتەری تەندروستی نیشتیمانی پەرەی پێدراوە، (27)ی ئەم مانگە گرنگترین هەنگاوی خۆی دەنێت، (30,000) کەس توێژینەوە لەسەر ئەوە دەکەن ئایا ئەم پێکوتەیە ئەوەندە بەهێزە بتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بکوژێت یاخود نا؟.

 


ڕۆژی سێشەممەش ژمارەیەک توێژەر ئاماژەیان بەوەدا چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پێکوتەکە دەکەن،لەسەر (45) خۆبەخش لە مانگی ئازاردا تاقیکراوەتەوە،دەرکەوتووە  بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەرگرییەک لە لەشی کەسەکەدا دروست دەکات کە هاوشێوەی ئەو بەرگرییەیە کەسێکی توشبوو دوای چاکبوونەوە پەیدای کردووە.

 


د.لیزا جاکسن لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی (کەیسەر پێرمانێنتێ واشنتن) لە سیاتڵ کە سەرپەرشتی توێژینەوەکانی کردووە دەڵێت " ئەمە بەردێکی بناغەیە و یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بزانین ئایا ئەم پێکوتەیە دژی ڤایرۆسەکە کاردەکات یاخود نا."

943 جار خوێندراوەتەوە