بەپێی داتاکان ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا
گەیشتە، (13) ملیۆن و (41) هەزار و 689 توشبوو.
بەگوێرەی ئامار و داتاکان، ژمارەی ئەو کەسانەی
لە جیهاندا بەهۆی ڤارۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە تا ئێستا، (571 هەزار و 660)
کەسە، هاوکات ئەو کەسانەشی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبونەتەوە حەوت ملیۆن و
588 هەزار و 94 کەسە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا سێ ملیۆن و 413 هەزار و
995 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 517 هەزار و 84 کەس
چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 137 هەزار و 782 کەس
بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی
ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە رووی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا (300
هەزار و 988) توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی (257 هەزار و303 ) توشبوی کۆرۆنا، ریزبەندی یەکەمی
گرتووە .
625 جار خوێندراوەتەوە