وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی رایگەیاند، دوای ئەوەی دەرمانە رووسییەکە لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە
پەسەند کرا، بڕیار وایە سبەینێ دووشەممە، دەست بکرێت بە دابەشکردنی.
د. محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی هەرێم راگەیاند، دەرمانەکە، حەبی (Favipiravir)ی 200 ملیگرامییە کە کۆمپانیاییەکی رووسی بەرھەمی ھێناوە، دواتر وەزارەتی
تەندروستیی عێراق پەسەندی کردووە و لەئێستادا کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لە هەرێمی
کوردستان لەژێر چاودێری پسپۆڕانی رووسیا بەرھەمی دەهێنێت.
وتیشی، بەپێی ئەو توێژینەوە و ھەڵسەنگاندنانەی
لەسەر دەرمانەکە کراوە، دەرئەنجامی باشی ھەبووە و کاریگەری ھەبووە لەسەر
تووشبووانی کۆرۆنا و رێژەی مردن کەم دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی
جەختیشدەکاتەوە، "مەترسی کۆرۆنا بەردەوامە و ناکرێت بە بەرکارھێنانی ئەم
دەرمانە، رێکار و رێنماییەکان فەرامۆش بکرێن و ئەگەر ھاووڵاتییان پابەند نەبن ئەوا
بە دڵنیایییەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت و لە ھەمانکاتدا فشارێکی زۆر لەسەر کەرتی
تەندروستیی ھەیە، ھەر بەھۆی ئەم فشارەشەوە تا ئێستا ١٠ کارمەندی تەندروستیی بەھۆی
کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".
1111 جار خوێندراوەتەوە