فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ سێ پۆستی باڵای وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو

KNN : Kurdish News Network
02:51 - 12/07/2020
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە فەرمانی هەرێمی بۆ سێ پۆستی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ،فەرمانەکان لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە بە ئامادەبوونی وەزارەتی ناوخۆ واژووکراوە.

 

بەپێی فەرمانەکە هەریەکە لە لیوا تارق ئەحمەد وەک بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی هەرێم  و لیوا عەبدولقادر عەبدولعەزیز وەک بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم و لیوا هێرش ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەرێم دەستبەکاربوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردووشدا هەریەکە لە بریکاری وەزیری ناوخۆ و بریکارەکانی وەزارەتی شارەوانی و کارەبا دەستبەکاربوون.

5754 جار خوێندراوەتەوە