پزیشكانی ددان باس لەچەند نیشانەیەك دەكەن كە لەدەمی توشبووانی كۆرۆنادا دەردەكەوێت

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 09/07/2020
تەندروستی
+
-

پسپۆڕانی تەندروستی ددان و پوك باس لە چەند نیشانەیەك دەكەن كە لەناو دەمی توشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنادا دەردەكەوێت، ئەمەش بۆ یەكەمجارە باسی لێوە دەكرێت.

 

 
چەند زانا و پسپۆڕێكی ددانی بەرازیلی سەرنجی ئەوەیان داوە، بەشێكی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، هەوكردن و برین و درز لەناو دەم و پوكیاندا دروستبووە، بەهۆی پشكنینەكانیشەوە بۆیان دەركەوتووە ئەو نیشانانە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكچونی دۆخی تەندروستی كەسەكەوە دروست بووە.

 

پسپۆڕان باسیان لەوە كردووە كە چەند نیشانەیەكی لاوەكی هەیە كە لەدەمدا دەركەوێت و دەتوانرێت دەرخەری توشبوونی كەسەكە بێت بە كۆرۆنا وەك نەمانی هەستی تامكردنی خواردن، خوێنبەربوونێكی كەم لە دەمدا هەروەها دروستبونی برین لەسەر زمان و ڕوپۆشی دەم.

 

لای خۆیەوە ئێرینا ماكاییڤا سەرۆكی بەشی نەخۆشییەكانی ددان لە زانكۆی پزیشكی مۆسكۆ ئاماژەی بەوە كردووە، ئەوانەی شەكرەیان هەیە و توشی كۆرۆنا دەبن، دەمییان زۆر زۆر وشك دەبێت، بەڵام ناكرێت دەم وشكبوون بە نیشانەی توشبوون بە كۆرۆنا دابنێن، چونكە ئەوانەی توشی ئەو حاڵەتە دەبن بەهۆی كاریگەری بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەوەیە كە پزیشكەكان بۆیان دەنوسن.

11051 جار خوێندراوەتەوە