ئەمڕۆ پێنجشەممە (9ی تەموزی2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 31سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار و 86 سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.
1705 جار خوێندراوەتەوە