ئەمڕۆ چوار
شەممە( 8-7-2020) لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی لە درێژەی زنجیرە
کۆبونەوە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، باژێڕوانەکان بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکان
و دۆخی سیاسی هەرێم و ناوخۆیی بزوتنەوەکە لە کۆبونەوەدان.
بڕیار
نامیق پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN لە سلێمانی رایگەیاند، کۆبونەوەی
باژێروانەکان بە سەرپەرشتی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەراندن و سکرتێری کاروباری
باژێڕوانەکان و رێکخەری ژوری پەیجوری بەڕێوەدەچێت.
لە
کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دەرەنجامی ئەو زنجیرە کۆبونەوانە دەکرێت کە هەفتەی
رابردوو وەفدی بزوتنەوەی گۆران بە سەرۆکایەتی رێکخەری گشتی لەگەڵ هێز و لایەنە
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامیدا، هەروەها تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت
بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەکە
ئەوەش لە
کاتێکدایە رۆژی دوو شەممەی رابردوو جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامی کۆبونەوەی گۆران لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان کۆبۆوە و بریارە
سبەنێش، جڤاتی نیشتیمانی بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە و ئەو پشنیازانەی لە هەردوو
کۆبونەوەی جڤاتی گشتی و باژێڕوانەکان گەڵاڵەکراون دەخرێنە بەردەم ئەندامانی جڤاتی
نیشتیمانی بۆ ئەوەی بریاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
787 جار خوێندراوەتەوە