ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 08/07/2020
کوردستان
ئەرشیف
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆببێتەوە، تاوتوێی چەند پرسێک بکات.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە (8-7-2020) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە رێگەی ڤیدۆ کۆنفرانسەوە کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش، جارێکی تر پرۆگرامی بایۆمەتری تاوتوێدەکرێتەوە.

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا، چەند تەوەرێکی دیکە تایبەت بە وەزارەتی کشتوکاڵ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لەوانە پرۆژەیاسای چارەسەری زیادەڕۆیی سەر زەوی کشتوکاڵی، رێکخستەوە گرێبەستی کشتوکاڵی و نەمامگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ.

 

لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، دوو پەیرەوی تایبەت بە یاسای چاکسازی کە ئامادەکراون بۆ سندوقی خانەنشینی و مەرجەکانی دامەزارندنی پلە باڵاکان گفوتگۆیان لەبارەوە دەکرێت.


1515 جار خوێندراوەتەوە