ئەمەریکا لە بارەی کوشتنی سولەیمانی وەڵامی نەتەوەیەکگرتووەکان دەداتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:17 - 07/07/2020
جیهان
+
-

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی بە نایاسایی ناساندنی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران  وەڵامی نەتەوە یەکگرتووەکانی دایەوە و  رایگەیاند، ئەوان زانیارییان هەبوە پێش کوشتنی، سولەیمانی پلانی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی داناوە.

 

لەراگەیەنراوێکدا، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) وەڵامی نەتەوە یەکگرتوەکانی دایەوە لەبارەی بە نایاسایی ناساندنی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و رایگەیاند، ئەوان زانیارییان هەبوە پێش کوشتنی، قاسم سولەیمانی پلانی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی داناوە.


پنتاگۆن ئەوەشی وتوە کە بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە کە پێشتر سولەیمانی دەستی هەبوە لەکوشتنی دەیان هاوڵاتی لەعێراق و سوریا و لەدواین پلانیشیدا، ویستویەتی هێرشبکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

2183 جار خوێندراوەتەوە