وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە
تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت پێش ڕاگەیاندنی ناوی
وەرگیراوان، قیستی کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەربگرن.
بەپێی
گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بە ژمارە
(16517) لە ڕێکەوتی (27ی ئەیلولی 2026) دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم زانکۆ و
پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی مەرج و
پێوەرەکانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) کراوەتەوە.
لە
گشتاندنەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە ڕێنماییەکان، پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی
تایبەت پابەندبن بە مەرجەکانی وەرگرتنەوە و بەهیچ شێوەیەک قیستی کرێی خوێندن لە
هیچ خوێندکار و قوتابییەک وەرنەگرن، تا ئەو کاتەی ناوی وەرگیراوان بەشێوەی فەرمی
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕادەگەیەندرێت.
119 جار خوێندراوەتەوە