نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

08:42 - 07/07/2020
ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 89 سەنت مەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 40دۆلار و 44 سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

2956 جار خوێندراوەتەوە