بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی؛ دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 06/07/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند لە ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە دەستیپێکردۆتەوە.

 

دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی شکانی بۆڕی سەرەکی ئاوی خواردنەوە لە پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی سەرچنار، گرفتی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دروستبو، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە راگەیەنراویکدا ئاماژەی بەوەکردووە،دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە دەستیپێکردەوە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، "بەهەوڵ و ماندوبونی کارمەندە ماندوەکانی بەڕێوبەرایەتیمان توانرا دەست بە دابەشکردنی ئاو بکرێتەوە ئەمڕۆ زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی ئاوی خواردنەوەیەن پێ دەگات'.


ئاماژەبەوەشکراوە، لە ڕۆژانی ئایندە بەتەواوی دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو زیانەنەیە کە بە پڕۆژەکە کەوتوە پێویستی بە بودجەیەکە کە حکومەت بۆی دابین بکات.

1706 جار خوێندراوەتەوە