کەشناسی: پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:01 - 05/07/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و هەتا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە.

 

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پلەکانی گەرما 43 پلەیە سبەینێش هەر بەوە شێوەیە دەبێت، لە سلێمانییش ئەمڕۆ 41 پلەیە و سبەینێش هەر 41 پلە دەبێت.

 

هەروەها لە شاری دهۆک ئەمڕۆ 42 پلەیە و سبەینێش هەر 42 دەبێت و لە شاری کەرکوکیش ئەمڕۆ 45 پلەیە و سبەینێ بەرز دەبێتەوە بۆ 46 پلە.

1336 جار خوێندراوەتەوە