بلومبێرگ: سزاکانی سەر چین تەنها واژوی ترەمپی ماوە

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 05/07/2020
جیهان
+
-

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ڕایگەیاند،سزاکانی سەر ژمارەیەک بەرپرسی چین لەلایەن ئەمریکاوە ئامادەکراوە بەس ئەوەندە ماوە دۆناڵد ترەمپ واژوی بکات.

 

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپیەوە بڵاویکردۆتەوە،بەهۆی سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی لەلایەن چینەوە بەسەر هەرێمی هۆنگ کۆنگدا،ئیداری ترەمپ دەیەوێت سزای ژمارەیەک بەرپرسی چین بدات.

 

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە ترەمپ بە وردی دیراسەی سزاکان دەکات و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا واژوی بکات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو پەرلەمانی چین جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هەرێمی هۆنگ کۆنگدا پەسەندکرد،ئەوەش کاردانەوەی توندی ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی لێ کەتووە.

 

هەرێمی هۆنگ کۆنگ هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و خاوەنی حکومەت و پەرلەمانی خۆیەتی، بەڵام بەردەوام ناکۆکی توندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی چین هەیە.

721 جار خوێندراوەتەوە