شێوازێکی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 03/07/2020
تەندروستی
+
-

بەپـێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، شێوازێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپاوە بەرەو ئەمەریکا بڵاوبووەتەوە، توێژەرانیش دەڵێن ئەم جۆرە نوێیەى کۆرۆنا خەریکە شوێنی شێوازەکەی پـێشوو دەگرێتەوە و زیاتر بڵاودەبێتەوە.

ماڵپەڕی (Cell) بۆ توێژینەوەی زانستی توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران ئامادەیان کردووە و توێژەرەکان ئەم شێوازە نوێیەی کۆرۆنایان ناو ناوە (G614) و دەڵێن خەریکە بە تەواوی شوێنی شێوازەکەی پـێشو دەگرێتەوە.

توێژەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم شێوازە نوێیە (3) بۆ (9) هێندە لەوەی پـێشتر زیاتر بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە ناو قوڕگ و لوت و بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان گەشە دەکات، بەڵام کەمتر تووشبووان نەخۆش دەخات.

ڤایرۆسى کۆرۆنا، لە کۆتایى ساڵى رابردوو لە شارى وهانى چینەوە سەریهەڵدا و تائێستا زیاتر لە (11) ملیۆن کەس لە جیهاندا توشى ڤایرۆسەکە بوون و نیوەى توشبوانیش چاکبونەتەوە و نزیکەى نیو ملیۆن کەسیش بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

8216 جار خوێندراوەتەوە