پشوى فەرمانگەکان درێژ دەکرێتەوە و چێشتخانەکانى سلێمانیش دەکرێنەوە

07:17 - 03/07/2020
کوردستان

ژورى ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگای سلێمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، تاووتوێى رێنماییە خۆپارێزیەکان لە کۆرۆنا دەکات و بڕیارە سبەینێ کۆببنەوە.

بەپێى زانیاریەکانى دیجیتاڵ میدیاى (KNN)، ژورى ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگای سلێمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و چەند بڕیار و رێنماییەکى نوێى تایبەت بە خۆپارێزى دەردەکەن.

بەپێى زانیاریەکان، پشوى فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی تا بەروارى (10/7/2020) درێژدەکرێتەوە و مزگەوتەکانی ناو بازاڕ و گەڕەکەکان بە داخراوی دەمێننەوە، لەگەڵ کافتریا و باڕ و شوێنی مەیخواردنەوە و لایڤ میوزیکەکان.

هاوکات چەند رێنماییەکى نوێش دەردەکرێت، لەوانە؛ کردنەوەى بەشێک لە چێشتخانەکان بە مەرجى جێبەجێکردنى سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان و بەجۆرێک، هەر چێشتخانەیەک نیوەى ئەو رێژە کورسى و مێزانەى تێدا دابنرێت کە پێشتر بەکارهێنراون و نێوانى مێزى نانخواردنەکان فراوانتر بکرێت و رێنماییەکانى خۆپارێزى لە کۆرۆنا بە تەواوەتى جێبەجێ بکرێت.

بڕیار نامیق / سلێمانى

3590 جار خوێندراوەتەوە