بۆ روبەروبوونەوەى قەیرانى کۆرۆنا و لەپێناو
پاراستنى تەندروستى گشتى حکومەتى عێراق چەند بڕیارێکى نوێى دەکرد و رایگەیاند، هەر
پزیشک و کارمەندێکى تەندروستى توشى کۆرۆنا ببێت و گیان لەدەستبدات، بە موچەى تەواوى
خۆی خانەنشینى بۆ کەس و کارى دەبڕدرێتەوە.
حکومەت بڕیاریشیدا، قەدەغەى هاتوچۆ لە کاتژمێر(7)ى
ئێوارەوە بۆ(6)ى بەیانى جێبەجێ بکرێت و بودجەى پێویستیش بۆ وەزارەتى تەندروستى
خەرج بکرێت.
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى
عێراقدا سەبارەت ڕێوشوێنەکانى روبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، حکومەتى عێراق بڕیاریدا،
ڕێگە بە هاتنە ناوەوەى ئۆکسجین لە خاڵە سنورییەکانەوە بدرێت و ڕێگەش بە ژمارەیەک
لە تاقیگە ئەهلییە باوەڕپێکراوەکان بدرێت پشکنینى کۆرۆنا ئەنجام بدەن.
حکومەتى عێراق، وەزارەتى ناوخۆ و کارمەندانى
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیشى راسپاردووە، ڕێنماییەکانى قەدەغەى هاتوچۆ جێبەجێ بکەن
و لە ئەرکەکانیان کەمتەرخەمى نەکەن.
598 جار خوێندراوەتەوە