ئێران فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکرد

03:09 - 29/06/2020
جیهان

بە تۆمەتی کوشتنی قاسم سولەیەمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران،دادگای ئێران بە فەرمی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەرکرد.


میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بڕیارەکەی داواکاری گشتی ئێران، دۆناڵد ترەمپ و 35 بەرپرسی سەربازی ئەمریکا دەگرێتەوە و داوایان لە پۆلیسی ئینتەرپول کردوە ئەو کەسانە دەستگیربکەن و ڕادەستی دادگای ئێرانی بکەن.

 

فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە شێوەی سور دراوەتە پۆلیسی ئینتەپول بۆ ئەوەی بە زووی جێبەجێبکرێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەمساڵ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران.

 

کوشتنی ئەو دووکەسە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و ئێرانی زیاتر کرد.

1204 جار خوێندراوەتەوە