لیژنەی
نیشتیمانی تەندروستی چین رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا (12) توشبووی
نوێی کۆرۆنایان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، لیژنەی نیشتیمانی چین بڵاویکردەوە،
(12) توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین تۆمارکراون، دوێنێش (17) توشبوو تۆمارکراون،
هاوکات گوماندەکرێت لە بازاری فرۆشتنی ماددە خۆراکییەکان لە پەکینی پایتەختی ئەو
وڵاتە ڤایرۆسەکە بڵاوبوبێتەوە.
لیژنەکە رونیشیکردۆتەوە، پێنج لە حاڵەتەکان ئەو
کەسانەن کە لەدەرەوە گەڕاونەتەوە، حەوت حاڵەتیشیان لە پەکین تۆمارکراون.
تۆمارکردنی ژمارەیەکی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دوای
ئەوە دێت، ئەو ولاتە سەرجەم رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆی هەڵگرت و سەرکەوتنی بەسەر
ڤایرۆسەکەدا راگەیاند.
لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین گەیشتوەتە 83
هەزار و 512 حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 634 توشبوو گیانیالەدەستداوە.
592 جار خوێندراوەتەوە