بەهۆى مەترسى کۆرۆناوە پەرلەمانى عێراق کۆنابێتەوە

10:04 - 28/06/2020
عێراق

دواى توشبوونى ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و زیادبوونى ڕێژەى توشبوون لە بەغدا، سەرۆکایەتى پەرلەمان داواى دانیشتن لە پەرلەمانتاران ناکات.

 

 میساق حامدى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، بەهۆى خراپى رەوشى تەندروستى لە عێراق و توشبوونى ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بە ڤایرسى کۆرۆنا، سەرۆکایەتى پەرلەمان کاتى دانیشتنى پەرلەمانى دیاری نەکردووە.

وتیشى، لە ئێستادا بۆ حاڵەتێکى لەناکاو یان پێویستیەکى زۆر نەبێت پەرلەمان کۆنابێتەوە، ئەوەش لەبەر مەترسى توشبوونى ئەندامانە بە کۆرنا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانى عێراق توشبوونى (150) کەسى لە ئەندامان و فەرمانبەرانى پەرلەمان راگەیاند.

201 جار خوێندراوەتەوە