عێراق.. لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا (2140) توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
04:04 - 28/06/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەدا ئاماژەی بەوەشکردووە (1184) توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.


هەروەها ئاشکرایکردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا (96) توشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان لەسەرتاسەری وڵاتدا گەیشتە هەزار و (756) کەس.


ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا (22) هەزار و و (524) کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش (324) کەسیان لە ژێر چاودێری چڕدان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

602 جار خوێندراوەتەوە