ئەنجومەنی
نوێنەرانی ئەمەریکا پرۆژە یاسای بە ویلایەتکردنی واشنتۆن بە (232) دەنگی بەڵی،
لەبەرامبەر (180) دەنگی نەخێر پەسەند کرد.
بەپێی
هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکا،نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پێش
دەستپێکردنی دەنگدان رایگەیاند، هاوڵاتیانی واشنتۆن وەک هەموو هاوڵاتییەکی
ئەمەریکی باج دەدەن و بەشداری لەشەڕدا دەکەن بۆ بەرگری کردن لە وڵاتەکەیان، بەڵام
ئەوان لە کۆنگرێس و ئەنجومەنی نوێنەران، نوێنەریان نییە.
واشنتۆن کە
پایتەختی ئەمەریکایە و هەرێمێکی تایبەتە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی (700) هەزار
کەسەو، لە رووی دانیشتووانەوە گەورەترە لە دوو ویلایەت، دیموکراتەکان بە لە پرسی
بە ویلایەتکردنی واشنتۆن دەیانەوێت لە ئەنجومەنی نوێنەران یەک کورسی و لە کۆنگرێسیش
دوو کورسی بۆخۆیان زیاد بکەن، بەهۆی ئەوەی زۆرترین دەنگدەری هەرێمی واشنتۆن پشگیری
لە دیموکراتەکان دەکەن.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، چاوەڕێ ناکرێت ئەو پرۆژەیاسایە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا پەسەند بکریت،
بەهۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک و کۆمارییەکان دژی ئەو پرسەن.
1294 جار خوێندراوەتەوە