تالا کچە بچوکى ئەحمەد رازى لە نامەیەکدا بۆ باوکى دەڵێت، "خۆزگه دنیا ده‌یگه‌ڕاندمه‌وه
بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی تۆی تێدا بووى و باوه‌شێكم پێتدا بکردایە ".
یانەى وەرزشى زەوراى عێراقى کە ئەحمەد رازى ئەستێرەى وەرزشى یانەکە بوو، لە
لاپەرەى خۆى نامەیەکى تالاى کچە بچوکى ئەحمەد رازى بڵاوکردەوە کە بۆ کۆچى دوایى
باوکى نوسیوە، تالا دەڵێت،"خۆزگه دنیا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی تۆی
تێدا بوویت و ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ سۆز و میهره‌بانییه‌كه‌ت، خۆزگه وەکو جاران به‌یانی
له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستام و گوێم له ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ت ده‌بوو كه بانگت ده‌كردم، خۆزگه
ده‌متوانی باوه‌شت پێدا بكه‌م و بۆنت بكه‌م..زۆر بیری بۆنه‌كه‌ت ده‌كه‌م، خۆزگه
له‌ده‌ستم نه‌چوویتایه".
کچەکەى ئەحمەد رازى لە نامەکەیدا بۆ باوکى دەڵێت، "خۆزگە دەتزانى لە
دوورى تۆ لە چ خەمێکدام، خۆزگە جێتنەهێشتمایە ئەى هەموو ژیانى من".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو (21/6/2020)، ئه‌حمه‌د رازی ئەستێرەى جیهانى
بوارى وەرزش و تۆپى پێ، دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و له ته‌مه‌نی 56 ساڵیدا
لە بەغداى پایتەختى عێراق گیانی له ده‌ستدا.
11431 جار خوێندراوەتەوە