توشبوویەک پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

09:21 - 06/06/2020
کوردستان

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN توشبوویەکی کۆرۆنا کە تەمەنی لە سەر و 60 ساڵە، پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی تایبەت بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN زانیارییەکانی لە سەرچاوەیەکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیەوە دەستکەوتووە، ئەو توشبووە لە نەخۆشخانەی شار خەوێندراوە و پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووە.

 

بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەی شارەوە بە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی کراوە لەسەرچنار، بەڵام لەناو حەوشەی نەخۆشخانەکە و پێش گەیاندنی بە هۆڵەکان گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بەم حاڵەتەوە تا ئێستا بیست کەس لە هەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

7249 جار خوێندراوەتەوە