کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی کازمی دەستیپێکرد و هەر حەوت کاندیدەکە متمانەیان بەدەستهێنا.
لە کۆبونەوەکەدا دەنگدرا بە هەریەکە لە ئیحسان جەبار وەک وەزیری نەوت و فواد حسێن وەک وەزیری دەرەوە و ئیڤان فایەق وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەران و حاکم سالار عەبدولستار وەک وەزیری داد.
هەروەها هەریەکە لە عەلا ئەحمەد حەسەن وەک وەزیری بازرگانی و محەمەد کەریم وەک وەزیری کشتوکاڵ و حەسەن نازم بۆ وەزیری ڕۆشنبیری متمانەیان پێدرا.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە مستەفا کازمی ناوی ئەو حەوت کاندیدەی ڕەوانەی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و دەستبەکاربن.
1274 جار خوێندراوەتەوە