راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
بڵاویکردەوە، بریار دراوە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخرێت، و لە
ئێستاشدا سەرۆکی ئەنجومنەی نوێنەرانی عێراق گەیشتۆتە پەرلەمان.
لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان بۆ ماوەی
نیو کاتژمێر کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دواخراوە.
لە ئێستاشدا مستەفا کازمی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بۆ متمانەدان بە حەوت کاندیدی کابینە وەزارییەکەی گەیشتۆتە پەرلەمان
و لەلایەن محمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا.
602 جار خوێندراوەتەوە