قەڵادزێ.. تەرمی ژنێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

KNN : Kurdish News Network
11:15 - 06/06/2020
کوردستان
+
-

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن (17) ساڵ، گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی لە قەڵادزێ.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن (17) گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی لە قەڵادزێ و دوای توێکاری دەرکەوت شوێنەواری یەک فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنە 17 ساڵە، پیشەی ژنی ماڵە و  بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە.


پۆلیسی راپەڕین دەشلێت، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

3732 جار خوێندراوەتەوە