ئەمڕۆ هەینى(5/6/2020) نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت (42) دۆلارى تێپەڕاند.
دواى ئەوەى ئەندامانى رێکخراوى ئۆپیک رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانى
کۆبوونەوەیەک بە مەبەستى کەمکردنەوەى فرۆش و بەرهەمهێنانى نەوت، ئەمڕۆ بە رێژەى %3
نرخى نەوت بەرز بووە و یەک بەرمیل نەوتى برێنت گەیشتە (42) دۆلار و (12) سەنت و
یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکیش بۆ (39) دۆلار و (11) سەنت بەرز بووەوە.
بەرز بوونەوەى نرخى نەوت لەکاتێکدایە، لە دوو مانگى رابردوودا بە هۆى قەیرانى
بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئاڵۆزییەکانى نێوان وڵاتانى بەرهەمهێن و بەتایبەت گرژییەکانى
نێوان مۆسکۆ و ریاز نرخى نەوت بۆ خوار (20) دۆلار دابەزى.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و ئەندام لە رێکخراوى ئۆپیک
کۆببنەوە و دووبارە لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان و خستنەبازاڕى نەوت رێکبکەون،
ئەوەش خواستى لەسەر نەوت زیادکرد و نرخەکەى بەرز کردووەتەوە.
9587 جار خوێندراوەتەوە