نرخی نەوت دابەزی

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 04/06/2020
ئابوری
+
-

دوای ئەوەی دوێنی نرخی نەوت گەیشتە سەرو 40 دۆلار بەیانی ئەمڕۆ نرخەکە هاتە خوارەوە و نرخی یەک بەرمیلی برێنت بە 39 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بەهەمان شێوە دابەزی و ئێستا نرخەکە بە 36 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ 40 دۆلار پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

5056 جار خوێندراوەتەوە