وتەبێژی حکومەت: لە ساڵی 2020 چوار موچەمان دابەشکردووە

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 03/06/2020
کوردستان
+
-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2020 چوار موچەیان دابەشکردووە، و تا ئەو کاتەی توانایان هەبێت موچە دابەشدەکەن.

 
د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ بەغداد بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا شایستە داراییەکانی هەرێم وەربگرن.

 

وتیشی، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی لەو چوارچێوەیەشدا موچەی پلە باڵا و تایبەتەکان کەمدەکەنەوە.

 

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ساڵی 2020 وتەبێژی حوکمەت رایگەیاند تا ئێستا دیار نییە کەی دەست بە دابەشکردنی دەکەن، هەرکات پارەیان لە بەردەست بێت موچە دابەشدەکەن.

 

پەیوەست بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، رێککارەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.

 

دەشڵێت، بەپێی توانای دارایی حکومەت قەرەبووی ئەو زیانانە دەکەنەوە کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کەوتووە.

2889 جار خوێندراوەتەوە