روونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی دەوامی فەرمانبەران

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 03/06/2020
کوردستان
+
-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی ٢٠٢٠/٦/٦.

 

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لە چەند شوێنێکی نا فەرمی وا بڵاوکرایەوە کە هەتا یەکی تەموز دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم ڕادەگیرێت.

11312 جار خوێندراوەتەوە