فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی
لەسەر دۆخی هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مەترسیدارتر لە کۆرۆنا، ئە‌و گەندەڵی و نادادیەیە، كه له
هه‌مو سێكته‌ره‌كاندا له ئاستێکی مه‌ترسیداردایه.
ئاماژەی بەوەشکردووە،"ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان داوای
دانیشتنی پەرلەمانمان کردوە و ئێستاش پێداگیری دەکەین، بۆ بانگ ھێشتی سەرۆکایەتی
حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی موچە، خراپی گوزه‌ران
و ژیانی خەڵک، دۆسیەی 27 ملیار دۆلاری قه‌رز و ئیلتیزامی حکومەتی هه‌رێم، شه‌فافی
له داهاتی نه‌وت و ناوخۆ و چه‌ندین پرسی تر، كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی
خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بەداخەوە لە بری ئەوەی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه مه‌رجه‌ع و مینبه‌ری
داواكاری و خواسته‌كانی خه‌ڵك بێت و په‌یگیری کێشە و گرفتەکانیان بێت، سڕکراوە".
دەقی راگەیەنراوەکەی فراکسیۆنی گۆڕان:
بەیانێک لە فراکسیۆنی گۆڕان
ژیانی کاسبکاران و
موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپی ئابوریدایە، لە بری سەرکوتکردن و تانە
لێدان، پێویستە خواست و داواكاریە ڕه‌واكانی خەڵک بەشێوەیەکی بەرپرسانە مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سەرباری خراپی کەرتی
تەندروستی و بلاوبونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیداری وەک کۆرۆنا، ھاوڵاتیانی کوردستان
ھۆشیارن و بە ھۆشیارییەکی بەرزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەداکردوە، تەندروستی خۆیان
پاراستوە و دەشیپارێزن، پێویستە بەڕێزێکی زۆرەوە باس لە ڕۆڵی خەڵکی کوردستان بکرێت.
مەترسیدارتر لە کۆرۆنا، ئە‌و گەندەڵی و نادادیەیە، كه له
هه‌مو سێكته‌ره‌كاندا له ئاستێکی مه‌ترسیداردایه، باشترین كار له پێناو خه‌ڵكی
كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ئەنجام بدرێت، جێبه‌جێكردن و به‌كرداركردنی ئە‌و
بڕیار و یاسایانه‌یه كه له بواری چاكسازیدا دراون.
ئێمه لە فراکسیۆنی گۆڕان داوای دانیشتنی پەرلەمانمان
کردوە و ئێستاش پێداگیری دەکەین، بۆ بانگھێشتی سەرۆکایەتی حکومەت و وەزیرە
پەیوەندیدارەکان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی موچە، خراپی گوزه‌ران و ژیانی خەڵک،
دۆسیەی 27 ملیار دۆلاری قه‌رز و ئیلتیزامی حکومەتی هه‌رێم، شه‌فافی له داهاتی نه‌وت
و ناوخۆ و چه‌ندین پرسی تر كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه،
بەداخەوە لە بری ئەوەی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه مه‌رجه‌ع و مینبه‌ری داواكاری و
خواسته‌كانی خه‌ڵك بێت و په‌یگیری کێشە و گرفتەکانیان بێت، سڕکراوە!
چاره‌سه‌ر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئە‌م دۆخه هه‌یه، لەماوەی
ڕابردوشدا ھەوڵی زۆرمان داوە و ئێستاش جەختی لەسەر دەکەینەوە کە:
یەک: ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق بكرێت و ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نه‌وتی
ڕۆژانه ڕاده‌ست بكرێت، له پێناو زامنكردنی موچەی فەرمانبەران، بەتایبەت کە نرخی
نەوت لە بەرزبونەوە و ھەڵکشاندایە.
دوو: جێبه‌جێكردنی هه‌رچی زوتری ئە‌و بڕیارانەی بۆ چاکسازی
لە داھاتدا دراون لە ٢٠٢٠/٣/٢٢، تایبەت به گەندەڵی و خەرجیەکانی نەوت و كاری
قاچاغی کۆمپانیاكان له خاڵە سنوریەکان و باج و. . . . . ھتد.
سێ: جێبەجێکردنی ھەرچی زوتری یاسای چاکسازی لە موچەو
خانەنشینی، پاککردنەوەی لیستی موچەخۆران لە دەیان ھەزار خه‌ڵكی بندیوار و دوو موچه
و ناشایسته، ئاشکراکردن و تێپه‌ڕاندنی هه‌ر ئاستە‌نگ و به‌ربه‌ستێك له جێبه‌جێكردنی
یاساکەدا ھاتوەتە پێش و دێته پێش.
چوار: شه‌فافكردن و ڕێگریكردن، له‌و گەندەڵی و به‌هه‌ده‌ردانانه‌ی
له داهاتی ناوخۆ و نه‌وتی هه‌رێمدا ده‌كرێت، له پێناو دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
و موچه‌خۆران.
پێنج: ئاشكراكردن و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و
ڕایگشتی، بانگ هێشتكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هۆكار بون، بۆ قه‌رزداركردنی حكومه‌تی
هه‌رێم.
فراکسیۆنی گۆڕان
4223 جار خوێندراوەتەوە