پارێزگاری
هەولێر رایگەیاند، سبەینێ لە کاتژمێر شەشی ئێوارە بەدواوە بازار و شوێنە گشتییەکان
دەکەنەوە.
فەرسەت سۆفی
پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕێنماییەکانی کردنەوەی
بازاڕ و نۆرینگەکان توندتر دەکەن، بۆیە داوا لە خەلک دەکەن خۆیان لە مەترسییەکانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە سبەینێوە کارئاسانی بۆ ژیان و گوزاەرانی هاوڵاتیان دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ پارێزگاری شارەکانی هەرێم، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،دەسەڵاتیان داوەتە پارێزگاری شارەکان بۆ ئەوەی هەندێک ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و ژیان وگوزەرانیان بکەن.
2193 جار خوێندراوەتەوە