وەزارەتى نەوتى عێراق کۆى فرۆش و داهاتى
نەوتى مانگى رابردوى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتى نەوتى عێراق لە مانگى ئایاردا
(2) ملیار و (91) ملیۆن دۆلار بووە.
عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق
لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حکومەتى عێراق زیاتر لە (99) ملیۆن بەرمیلى لە مانگى
رابردودا هەناردە کردووە و نرخى یەک بەرمیلیش (21) دۆلار بووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، (3) ملیۆن و (454) هەزار
و (431) بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک فرۆشراوە و (96) ملیۆن و(39) هەزار و
(852) بەرمیلیش بەرهەمى کێڵگەکانى ناوەراست و خواروى عێراق بوون.
وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکراشیکرد،
بە تێکڕایى رۆژانە عێراق (3) ملیۆن و (212) هەزار بەرمیلى هەناردە کردووە و لە
بەندەرى جەیهان رۆژانە (114) هەزار بەرمیل هەناردە کراوە.
651 جار خوێندراوەتەوە