توشبووەیەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
07:41 - 31/05/2020
کوردستان
+
-

توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.

 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی راگەیاند، توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانیلەدەستداوە.

 

وتیشی، توشبووەکە پیاوێکی تەمەن (70) ساڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و نەخۆشی دیکەی لەگەڵدا بووە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو نزیکەی 100 حاڵەتی توشبووی نوێ رادەگەیەنرێت، زیاتر لە 45 توشبوویان لە قەزای پێنجوێنن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە دوینێ شەممە توشبوویەکەی دیکەی کۆرۆنا بەهۆی خراپبونی باری تەندروستییەوە لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.

سلێمانی- بڕیار نامیق

16588 جار خوێندراوەتەوە