دوو کۆڵبەرى کورد کوژران

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 29/05/2020
کوردستان
+
-

دوو کۆڵبەرى کورد لە سنورى پاریزگاى ئورمیە کوژران و رێکخراوى هەنگاویش رایدەگەیەنێت کۆڵبەرەکان بەر دەستڕێژى تەقەى هێزە سەربازییەكانی ئێران کەوتوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکراى دەکات، ئێوارەى دوێنێ هێزە سەربازییەكانی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەلەندی سەر بە پارێزگای ئورمییە، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان داوەتەبەر دەستڕێژی تەقە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر گیانیانلەدەستداوە.

رێکخراوەکە راشیدەگەیەنێت، دوو کۆڵبەرە کوژراوەکە دانیشتوى گوندێکى سەر بە قەزاى سەفائییەن بە ناوەکانى موحسێن دەرویشزادە و ئیبراهیم جوردیزج.

لە ماوەى یەک هەفتەى رابردودا، ئەمە سێهەمین روداوى هێرشکردنە سەر کۆڵبەرانى کوردە لەلایەن هێزە سەربازیەکانى ئێران، کە بەهۆیەوە دوو کوژراو و زیاتر لە (10) بریندارى لێکەوتۆتەوە.

666 جار خوێندراوەتەوە