ئەمڕۆ هەینى (29ی ئایاری
2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهان بە (35) دۆلار و (72)
سەنتە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی ئەمەریکی، لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە (33) دۆلار و (21) سەنت.
بە راورد بە دوێنێ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان ئەمڕۆ زیاتر لە (2) نرخەکەى بەرزبوەوە، ئەمەش ماوەى دوو مانگە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزمی
دەکات، بەڵام لەدوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان
و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بەرزبونەوەی نرخەکەی تاڕادەیەک نرخەکە بەرزبوەتەوە
و لە ئاستێکى دیاریکراودا جێگیر بووە.
10429 جار خوێندراوەتەوە