وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بەڵێنیانداوە سەدا 25 نرخەکەیان کەمبکەنەوە و خێرایش سەدا سەد زیاد بکەن.
ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند،لەکاتی
کەرەنتینەدا بەشێکی کۆمپانیاکان ئۆفەری زۆر باشیان هەبووە و هاوڵاتیان لێی سودمەند
بوون.
سەبارەت بە گرانی نرخی کارتی مۆبایلیش،وەزیری گواستنەوە ڕایگەیاند ئەو
بابەتە تایبەتە بە حکومەتی عێراق و ئەو پارە زیادەیەی لە کارتی کڕینی کارت وەردەگیرێت
دەچێتەوە خەزێنەی حکومەتی عێراق.
ئاشکراشیکرد ئێستا لە هەوڵدان ئەو پارە زیادەیە مادام بەپێی یاسای بودجە
لەسەر هاوڵاتیان سەپێندراوە و کۆمپانیاکان دەیدەنە عێڕاق،پێویستە بەشی هەرێم
بدرێتە حکومەتی هەرێم و بۆ هاوڵاتیان خەرجبکرێتەوە.
2528 جار خوێندراوەتەوە