ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بە خۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 33 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 31 دۆلار و 58 سەنت فرۆشرا, بەمەش نرخەکە ڕوو لە دابەزینە.
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لەسەرو 35 دۆلاروە مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەوتەی شارەزایانیش هۆکاری بەرزبونەوەکەی کەمبونەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە بەشێکی وڵاتان و ئاساییکردنەوەی رێکارەکان بووە.
3440 جار خوێندراوەتەوە