بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا ڕایانگەیاند حاڵەتەکانی
مردن بە کۆرۆنا لە سەرانسەری ئەمریکا ڕوو لە زیادبوونە و تا ئێستا 100 هەزار و ٣٠
کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها تا ئێستا ملیۆنێک
و 713 هەزار کەس لە ئەمریکا توشووی ڤایرۆسەکە بوون ،کە ئەوەش زۆرترین ژمارەیە.
کۆی گشتی توشبوانی جیهان
لە ئێستادا 5 ملیۆن و 637 هەزار و 544 کەسە،لە دوای
ئەمریکاش بەڕازیل و ڕوسیا بە پلەی دووەم و سێهەم دێن.
هاوکات ژمارەی گیان لە
دەستدان بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گەیشتۆتە 350 هەزار و لە دوای ئەمریکا بەریتانیا
و پاشان ئیتاڵیا زۆرترین گیان لەدەستدانیان تۆمارکردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەبەشێکی
وڵاتان رێکارەکانی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ ئاسایی کراوەتەوە،بەڵام تۆمارکردنی
حاڵەتەکانی کۆرۆنا بەردەوامە لە زیادبوون.
662 جار خوێندراوەتەوە