تەندروستی جیهانی بەکارهێنانی دەرمانی مەلاریای بۆ کۆرۆنا قەدەغە کرد

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 26/05/2020
جیهان
+
-

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند نابێت دەرمانی دژە مەلاریا بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت چونکە هێشتا نەسلمێنراوە سودی هەیە.

 

 

 رێکخراوەکە لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاندوە، پێویستە توێژەران دڵنیا بننەوە کە ئەو دەرمانە زیانی زۆری نیە و نابێتە هۆی زیادکردنی رێژەی مردن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو توێژینەوەیەک لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە و ئاماژەی بەوەکردوە بەکارهێنانی دەرمانی مەلاریا بۆ کۆرۆنا رێژەی مردنی زیاد کردوە.

 

یەکەمجار دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند دەرمانی مەلاریا بۆ توشبوانی کۆرۆنا بەکاردەهێنن و قسەکانیشی کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.

915 جار خوێندراوەتەوە