بەشێکی زۆر لە کارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشەکان لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا
لەسەر کارەکانیانن، تاکو خزمەتی توشبوانی کۆرۆنا بکەن.
لەنیا محەمەد کە دەرچوی بەشی پەرستارییە و لە ئێستادا لە نەخۆشانەی سەرچنار
بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کار دەکات، دەڵێت: راستە ماڵەوەم لە جەژندا بەجێهێشتوەو لێیان
دوورم، بەڵام زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم لێرە خزمەتێکی کەمیش بێت بە توشبوانی کۆرۆنا
بکەم.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەو وەک خۆبەخشێک لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا
کار دەکات و ئەمڕۆش لە یەکەم رۆژى جەژندا سەرقاڵى راپەڕاندنى کارەکانیەتى و خزمەت
بە توشبوانى کۆرۆنا دەکات.



1360 جار خوێندراوەتەوە